دانیشتووە لەسەر جلی
چاوی وەک چاوی گوڵی
ڕدێنی لە خوار ملی
مەبەست لە لووتە، (کەپوو: لووت. جلی: ئاشکرا، ڕوون، دیار. فەرهەنگی نەوەکان) دانیشتووە لەسەر جلی، واتە: لووت کە بە دەموچاوەوەیە و بە ئاشکرا و ڕوونی دیارە، چاوی وەک چاوی گوڵی، مەبەست لە دوو کونە لووتە، ڕدێنی لە خوار ملی، مەبەست لە سمێڵە کە بە خوار لووتەوەیە. وەڵام (کەپوو) .[1]