دەچمە حەسارێکی
بانگ دەکەمە یارێکی
سەدم بۆ دێ بە جارێکی
مەبەست لە دان ڕۆکردنە بۆ مریشک، (حەسار: دیواری حەوش) دەچمە حەسارێکی، واتە: دەچمە ناو حەوشەیەکەوە، بانگ دەکەمە یارێکی، قرتەقرت دەکەم و دان ڕۆدەکەم بۆ ئەوەی مریشکەکان بێن، سەدم بۆ دێ بە جارێکی، واتە: هەموو مریشکەکان بۆ دان خواردن دێن. وەڵام (مریشک) . [1]