دەچمە نەبڕانێ
دەبینم نەڕوانێ
سواری نەزۆکی دەبم دەبزانێ
مەبەست لە ڕێگەیە، دەچمە نەبڕانێ، ڕێگە یەکێکە لە شتە دەستکردەکانی مرۆڤ کە نابڕێتەوە، دەبینم نەڕوانی، واتە: هەتا دەڕوانم ڕێگە کۆتایی نایەت، سواری نەزۆکی دەبم دەبزانێ، واتە: بۆ ڕێگە ڕۆشتن سواری ئێسترێک دەبم. (ئێستر: ئاژەڵێکی نەزۆکە و توانای زۆربوونی نییە) . وەڵام (ڕێگە) . [1]