دارێکم هەیە بێ گوڵە
بەردێکی دێنێ وەکوو دڵە
دارێکم هەیە بێ گوڵە، مەبەست لە داری هەنجیرە کە بەر دەگرێ گوڵ ناکات، ڕاستەوخۆ هەنجیر دەگرێ، بەردێکی دێنێ وەکوو دڵە، (بەردێکی دێنێ: بەرگرتن) مەبەست لەوەیە کە میوەی هەنجیر شیرین و بەتامە، سەرەتا ڕەقە و بە بەرد چووێنراوە دواتر کە پێدەگات نەرم دەبێت. وەڵام (هەنجیر) . [1]