دەخورێ گۆشتی نییە
غاردەدا لاقی نییە
مەبەست لە ئاوی ڕووبار و چەمە، وڵاتی کوردەوار وڵاتێکی شاخاوییە و بەرز و نزمی زۆر تێدایە، ئەو چەم و ڕووبارانەی کە هەن ئاڕاستەیەک وەردەگرن و دەڕۆن و بەردەوام لە جووڵەدان، دەخورێ گۆشتی نییە، مەبەست لە ئاوە، غاردەدا لاقی نییە، مەبەست لە جووڵەی ئاوە کە بەخێرایی دەڕوات. وەڵام (ئاوی ڕووبا و چەم) .[1]