دیزەیەکم هەیە پڕ لە دانوولە، دیزە چاڵکرا
نەدیزە شکا، نەدانوولە ڕژا
مەبەست لە هەنارە، (دیزە: لە قوڕ درووستدەکرێ و سووردەکرێتەوە، ژنی کورد ڕۆنی تێدا هەڵدەگرێ. دانوولە: گەنمێک کە بۆ ساوەر ئامادەدەکرێ، سەرەتا دەکوڵینرێ، بەو گەنمە کوڵاوە دەوترێ: دانوولە) دیزەیەکم هەیە پڕ لە دانوولە، مەبەست لە هەنارە، هەنار بە دیزە و دەنکی هەناریش بە دانوولە چووێنراوە، دیزە چاڵکرا نەدیزە شکا، نەدانوولە ڕژا، واتە: کاتێک هەنار لەتدەکرێ، دەنکەکانی بڵاونابنەوە. وەڵام (هەنار) .[1]