دارەبەن دەشاخیدایە، کەرەی بەسەرەوە.
مەبەست لە دارەبەن و گەزۆیە، (دارەبەن: دارێکی کوێستانییە، لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستاندا دەڕوێ، چەندین بەری جیاواز دەردەکا) دارەبەن دەشاخیدایە، مەبەست لەوەیە کە دارەبەر بە سرووشت لە چایاکدا دەڕوێ، کەرە بەسەرییەوە، مەبەست لە گەزۆیە کە لە وەرزی بەهاراندا بەسەر گەڵاکانیدا دادەبارێ. وەڵام (دارەبەن و گەزۆ) .[1]