چۆغەکەی دەبەری
کڵاوەکەی لەسەری
کێ دیویەتی گای جووت چەری
مەبەست لە پیواز یان پیازە، چۆغەکەی لەبەری، (چۆغە: بەشی سەرەوەی جلی کوردی پیاوانە) مەبەست لە پیازە کە توێ توێیە و بە چۆغە چووێنراوە، کڵاوەکی لەسەری، مەبەست لە قنچکی پیازە کە بەبەشی سەرەوەی پیازەوەیە، کێ دیویەتی گای جووت چەری، (چەری: چەرەس. فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) واتە: کێ دیویەتی پیاز وەک چەرەس بخورێ. وەڵام (پیواز) . [1]