چوارپەلیم لە حەواکرد
چەپوچۆپم لێپەیداکردن
مەبەست لە مەشکە ژەنینە، (مەشکە: ئامێڕکی کەلەپووری کوردییە، لە پێستی بزن درووستدەکرێ، بۆ ژەنینی دۆ و گرتنی ڕۆنی کوردیی بەکاردێ) چوار پەلیم لە حەواکرد، مەبەست لە هەڵواسینی مەشکەیە بە سێپاوە، کە چوارپەلی بۆ سەرەوەیە، چەپۆچۆپم لێپەیداکرد، مەبەست لە ژەنینی مەشکە و ئەو دەنگەیە کە لە دۆکەی ناوییەوە دێ. وەڵام (مەشکەژەنن) .[1]