مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی سەرۆکی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان نایەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ
بەرهەم ئەحمەد ساڵحبەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی ئێڕاق ئاسایی بکاتەوە.
بەرهەم ساڵح لە ماوەی ڕابردوو هەوڵیداوە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، بە تایبەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتەکە ئاسایی بکاتەوە.
بەرهەم ساڵح ئەو خواستەی لای چەند بەرپرسێکی باڵای پارتی باس کردووە و داوای لێکردوون، نێوەنگیری بۆ بکەن تا لەگەڵ بارزانی پەیوەندییەکانی ئاسایی بکاتەوە.
وەڵامی ئەو بەرپرسانەی پارتی ئەوە بووە، کە بارزانی نایەوێت پەیوەندی لەگەڵ بەرهەم ساڵح ئاسایی بکاتەوە و جەختیشیان کردووەتەوە، کە ئەوانیش بەهۆی هەڵوێستی توندی بارزانییەوە لەسەر سەرۆک کۆماری پێشووی ئێڕاق هیچیان پێناکرێت.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 874 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!