بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە
بەغدابەغدا لەگەڵ موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە.
لە دیدارێکدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و یەکخستنی هەوڵەکان لەپێناو سەقامگیریی سیاسی لە وڵاتدا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، هەردوولا جەختیان لەپاڵپشتی و پشتیوانی لایەنەکان کردەوە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر و چارەسەرکردنی کێشەکان.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە یەکدەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرد لەپێناو داهاتووی وڵات و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکە و ڕایگەیاند، هاوکاری و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەپێناو جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت و سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی و فاکتەری بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانە. ئەرکی حکومەتیشە دەستوور بکاتە بنەمای کارکردن تاوەکوو مافی هەموو گەلانی ئێڕاق پارێزراو بێت.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,012 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!