ناونیشانی بابەت: ململانێى بەڕیتانیا و ئەڵمانیا لەسەر نەوتى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست
ئامادەکردن: #فەرهاد حەمزە محەمەد#
ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەسەردەمى کۆندا و پێش دۆزینەوەى نەوت لەبەر جێکەوتە ستراتیجىیەکى بایەخێکى زۆرى لاى وڵاتانى ئەوروپا هەبوو، بەڵام دواى دۆزینەوەى نەوت بایەخى نێودەوڵەتى لە جێکەوتەکەیەوە گۆرا بۆ ئەو سامانەى لەژێر زەوى یەکەیدایە. ئەگەر بمانەوێت زیاتر لەم بابەتە وردبینەوە پێویستە بگەرێینەوە بۆ سەرەتاى سەدەى بیستەم ئەوکاتەى هێشتا بزوێنەرى زۆربەى ئامێرەکان خەڵوزى بەردین بوو، نەوت تەنیا لە بوارى ڕووناک کردەوەدا بەکاردەهات. بەڵام دواى ئەوەى ئەڵمانەکان توانیان بۆ یەکەم جار کەشتیەجەنگى یەکانیان لە جیاتى خەڵوز بەنەوت بە گر بخەن ئەوا وەرجەرخانێکى گەوریان لەو بوارەدا ئەنجام دا. لەژێر ڕۆشنایى ئەم داهێنانە نوێیەدا ئەڵمانە کان ستراتیجىیەتى خۆیان لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست داڕشت و ئامانجى سەرەکىیان کۆنترۆڵ کردنى ئێڕاق و کوێت بوو بۆ دەست بە سەراگرتنى سامانى نەوتى ئەو دوو وڵاتە.
بەڕیتانىیەکانیش شوێن پێی ئەڵمانەکانیان هەڵگرت و دەستیان کرد بە بەکارهێنانى نەوت لە جیاتى خەڵوز بۆ بڕواندنى کەشتییە جەنگیەکانیان. هەنگاویشیان هەڵهێنا تا ئەڵمانەکان بە ئامانجى خۆیان ئەگەن و پێشیان بکەون لە کۆنترۆڵ کردنى ناوچە نەوتییەکەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، لە یەکەم هەنگاویشیاندا ڕوویان لە ئێران کرد.
$دۆزینەوەى نەوت لە ئێران$
لە سەرەتاى سەدەى بیستەمدا ئەندازیارێکى ئوستوڕاڵى بلیمەت لە ئێران دەژیا بەناوى (ولیەم دارسى) توانى بۆ یەکەم جار نەوت لە ئێران بدۆزێتەوە، داواى لە شای ئێران کرد ڕێگەى بدات لە گەران بەدوای نەوت دا لە بەرانبەر دا 20 هەزار دۆلار پێشەکی وەربگرێت 16ی قازانجەکەشی پێبدرێت، ئەوە بوو لەساڵى 1901 بۆ ماوەی 60 ساڵ ئیمتیازى دەرهێنانى نەوتى ئێرانى وەرگرت و لەساڵى 1961 کۆتایى پێ دێت. پاشان بەڕیتانییەکان هاتنە سەرخەت و سەرۆکى موخابەراتى بەڕیتانیا بەناوى (ڕایلى) ڕەوانەى ئێران کرد تا بتوانێت ئەو ئیمتیازە لەدەست (ولیەم دارسى) بکاتەوە، ئەوە بوو توانى بچێتە بن کڵێشەیەوە و لە ڕێگەى وڕووژاندنى ئایینى کریستیانییەوە ببنە شەریکە بەش. دواى ڕێکەوتنیان کۆمپانیایەکیان بەناوى کۆمپانیاى فارسى - ئینگلیزى درووست کرد و نەوتى ئێران کەوتە ژێر ڕکێفیانەوە. لەولاشەوە توانیان شێخى کوێت قایل بکەن کە ئیمتیازى نەوت بە ئینگلیزەکان زیاتر بە کەس نەدات.
بەم چەشنە ململانێى ئەڵمانیا و بەڕیتانیا لەسەر نەوتى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەستى پێکرد.
پێشبرکێ لەسەر کۆنترۆڵ کردنى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست یەکێک بوو لە فاکتەرە ناراستەخۆکانى هەڵگیرسانى جەنگى جیهانى یەکەم. ئامانجى بەڕیتانیا و هاوپەیمانەکانى ڕێگرتن بوو لە ئەڵمانیا بۆ گەیشتن بەناوچە نەوتییەکانى ئێڕاق و کوێت و کەنداو هەروەها قەدەغەکردنى گەیشتنى شمەکەکانى بۆ ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست.
بەم چەشنە ئاگری جەنگى یەکەمى جیهانى هەڵگیرساو 5 ساڵ درێژەی کێشا کە سەرەنجام بەڕیتانیا دەستى بەسەر نەوتى زۆربەى ناوچەکەدا گرت، لەولاشەوە هاوپەیمانى ئەڵمانیا و عوسمانییەکان لەت و پەت بوو. [1]