گوندەواری دەشت لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لە سێ گوندەواری ناوچەی سلیوانا لە شارستانی #ورمێ#، لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
ناوەندی ئەم گوندەوارە گوندی ڕاژانە.[1]
$دانیشتووان$
بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی 2006دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندستانە (8،647) کەس و (4،187)نێر و (4،460)مێ و (1،541)خێزان پێکھاتووە.
دانیشتووانی ئەم گوندەوارە لە کورد پێکھاتووە.
$جوگرافیا$
گوندەواری دەشت ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندەوارانە:
لە باکوورەوە لەگەڵ گوندەواری تەرگەوەڕ.
لە باشوورەوە لەگەڵ گوندەواری مەرگەوەڕ.
لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندەواری بەراندێز.
لە ڕۆژاواوە لەگەڵ شارۆچکەی #شەمزینان#.
$دابەشی کارگێڕی$
لە 29 گوند پێکھاتووە:
ڕاژان (ناوەند)
ئەحمەد ڕەسوڵ
ئێوەلی
بەرەسۆر
بێدکارە
پشگلە
پیرھەدی
تولی
توویێ
جێرمێ
چەمان
خۆشەکۆ
دارەسنجی
دەربەند، دەشت
دەزگر
دۆڵەپێسان
زەنگلان، دەشت
زێڕیخان
سەلیم بەگ
سوولک
قەراوێ
قەسرک، دەشت
کۆیێ
گۆجار
میراوا، دەشت
نوشانا ئەڤراز
نوشانا ناوێ
نوشانا نشیو
ھەڵەفەڵە