دەقی پەیامەکەی #مەسرور بارزانی#:
پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، بە بۆنەی(70) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان
بەبۆنەی ( 70 )مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە سکرتێر و مەکتەبی سکرتاریەت و ئەنجوومەنی باڵا و گشت ئەندامانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکەم و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان لە خەباتی ڕێکخراوەییان لە پێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان بۆ دەخوازم .
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، مێژوویەکی پڕ سەروەری لە قۆناخە جیاوازەکانی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان و بەتایبەتیش لە بەرگریگردن لە مافە ڕەواکانی ئافرەتانی کوردستان و ئازادی و یەکسانیدا ھەیە و ڕۆڵێکی دیار و پێشەنگی لە پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی سەرکردەدا ھەبووە.
لەم یادەدا، بە ڕێز و پێزانینەوە خەبات و تێکۆشانی بێ پسانەوەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بەرز دەنرخێنین و پشتیوانیی خۆمان بۆ خەبات و کار و چالاکییان و داکۆکیکردنیان لە مافەکانی ئافرەتان دووپات دەکەینەوە.
پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان
مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
2022/12/11[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!