ناو: سوهەیلا
نازناو: مەتاعی
ژیاننامە
سوهەیلا مەتاعی، خەڵکی شاری
دێولاندێولانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ناڕەزایەتییە گشتییەکانی ئەو شارە لە ڕۆژی
01-10-202201-10-2022 لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران دەست بەسەر دەکرێت و پاش بەسەربردنی ماوەیەک لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە لە ڕۆژی
17-10-202217-10-2022 بە بارمتەی 400 ملیۆن تمەن بەشێوەیەکی کاتی ئازاد دەکرێت. دوای ماوەیەک دووبارە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەست بەسەر دەکرێت.
لە ڕۆژی
04-12-202204-12-2022 سوهەیلا مەتاعی، بە شێوەی ڤیدیۆکونفرانس و لە دادگایەکی فۆرماڵیتە و چەند خولەکیدا حوکم دەدرێت و سزای 60 مانگ بەندکردن و چەندین تۆمەتی بەسەردا دەسەپێنرێت، کە هەر کام لەو تۆمەتانە سزای تایبەتیان بۆ دیاری کراوە و تۆمەت و سزاکان بریتین لە: تێکدانی ئاساییشی گشتی 18 مانگ بەندکردن، چالاکی دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی 15 مانگ بەندکردن، شێواندان و بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی 13 مانگ بەندکردن، هەوڵدان دژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی 5 مانگ بەندکردن و چالاکی بۆ حیزب و لایەنە کوردستانییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی 9 مانگ بەندکران.
[1]