ناو: ژینا
نازناو: مودەڕس گورجی
ژیاننامە
ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکەوانی مافی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خەڵکی شاری
سنەسنە، لە سەرەتایی مانگی 9ی ساڵی
2022 هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران پەیوەندیان بە ژیناوە کرد و هەڕەشەیان لە ناوبراو کرد کە بەشداری لە ناڕەزایەتییە گشتییەکانی دژ بە کوشتنی (مەهسا-
ژینا ئەمینیژینا ئەمینی) نەکات.
ژینا مودەڕس گورجی، لە ڕۆژی
21-09-202221-09-2022 لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزەکانی حکومەتی داگیرکەری ئێرانەوە دەست بەسەر دەکرێت و دەگواسرێتەوە بۆ (ناوەندی چاکسازی و پەروەردە)ی بەندیخانەی حکومەت لە شاری سنە.
لە کاتی دەستبەسەرکردن و گواستنەوەی ژینا مودەڕس گورجی، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە، بە سەختی لێی دەدرێت و ئەشکەنجە دەدرێت، و پاش گواستنەوەی بۆ بەندیخانە بە چاو بەستراوی، و ڕووی لە دیواری بەندیخانەکە، لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی لێ دەکرێت.
پاش زیاتر لە مانگێک ژینا مودەڕس گورجی لە ڕۆژی
30-10-202230-10-2022 بە دانانی بارمتەی 100 ملیۆن تمەن ئازاد دەکرێت.
[1]