ئایا ڕێکەوتە لە سوید بۆ جاری یەکەم لە مێژووی ئەم دیموکراتییەتە نموونەیەدا 3 کوردیان لە ماوەی ئەم مانگەدا ڕادەستی تورکیا کردەوە؟
ئایا ڕێکەوتە کەسێکی دەروون نا ساغی فەرەنسی لەناو سەد و پەنجا میللەتی جیاوازدا چوو 3 کوردی کوشت؟
وەکو لە تەمسیلەکەی #ئەحمەد جۆڵا#دا مناڵی کابرا لە دوکانی درواسێکەیان 3 مۆزی خوارد باوکی بە دوکاندارەکەی وت ببورە کوڕەکەم شێتە وتی باشە گەر شێتە بۆچی پیاز ناخوا؟
ئەم فەرەنسیەش لەناو ئەو هەموو میللەتەدا بۆ پەلاماری کوردی دا، تاقەتم نییە باسی ئەو نمایشە حیزبییە بکەم لە پاریس کرا کە دوور و نزیک پەیوەندی بە گەلی ستەم لێکراوی کوردەوە نەبوو، بە کورتی و بە کوردی لە سەدەی یانزەوە ئەوروپا و ڤاتیکان لە کورد پڕن چونکە کوردێک گەورەترین سوپای خولەفای ئەوروپی شکاندوە، کە سوپای خاچ هەڵگرەکان بوون کە بریتی بوون لە هەموو نەتەوەکانی ئەوروپا بە سەرکردایەتی پاپای ڕۆما، کاتێک ئەم لەشکرە شکستە گەڕانەوە بۆ ئەوروپا پاپای ڕۆما، لیی پرسین چۆن بوو شکان، ئێوە گەورەترین هێز بوون؟
وتیان دوژمن هێجگار بەهێز بوو، لێی پرسین کێ بوو سەرکردایەتی ئەو جەنگەی دژی ئێوە کرد؟
وتیان کوردێکی چاو نەترسی هێجگار بلیمەت و ئازا بوو، لە هەمووشی ترسناکتر زۆر میهرەبان بوو، دیل و ئەسیرەکانی نە دەکوشتین،سەرکردەیەکمان نەخۆش بوایە دەرمانی بۆ دەناردین،کاتیک چووە ناو ئورشەلیم وتی ئێمە ئێرەمان ڕزگار نەکردووە بۆ ئەوەی خەڵکی نا موسڵمان بچەوسێنینەوە بەڵکوو هەر نەتەوە و ئایین و ئایین زایەک بەو پەڕی ئازادیەوە مافی پەیڕەو کردنی ئایین و ژیانی خۆیان هەیە، بۆیە نەمان توانی بەرەنگاری بینەوە نە بیر و باوەڕی.
ئا لێرەدا پاپای ڕۆما دوعای غەزەب لە کورد دەکات و دەڵێت هەتا هەتایە نایەڵم ئەم میللەتە ببن بە هیچ.
بۆیە لاتان سەیر نەبێت کە جگە لە هاوکاری مرۆیی و بەکار بردنی کورد وەکوو تفەنگ چی هیچ ڕێگەیەکی دیکە بە ئازاد بوونمان نادەن و ئەوە بە ئاشکرا دژایەتی کورد لەسەرتاسەری ئەوروپا بۆتە دیاردەیەکی هێجگار ترسناک.
هەر لە قوتابخانەکانەوە هەتا شوێن کار و دادگاکان یاسایەکی تایبەت دژ بە کورد بەکار دەبەن، قوڕ بەسەر ئەو کوردەی لە ئەوروپا تووشی کێشەیەک ئەبێت یا بەرکەوتنێکی دەبێت لەگەڵ یاسادا، هاوزمانێکم تووشی کێشە ببوو لەگەڵ خێزانە سووریەکەیدا، ژنە بە درۆ وە وتبووی دوام کەوتوە، ئەویش سەلماندبووی کە درۆ ئەکات، بەڵام حاکمەکە وتبوی ڕاستە تۆ ئەو ڕۆژە لەو جێگەیە نەبوویت بەڵام چونکە کوردیت ڕێگەی تێ ئەچێت.
بە کورتی هێرشی تۆڵەی سەدەی یانزە ئێستا دەستی پێ کردووە تۆڵەیان بە سەبرە ئەما بە زەبرە، ئەوەی ئێستا بەسەر کوردا گوزەر دەکات لە ئەوروپای دیموکراتی زۆر ترسناکترە لەو کارەساتەی بەسەر جوەکانی جەنگی دووەمی جیهانی هات.
تیبینی هاوڕێیەکی خۆشەویستم لە وڵاتیکی ئەوروپی لەم ڕۆژانەدا خەڵاتێکیان داوەتێ خەڵاتەکە خاچێکە کردوویانە بە سنگیا، ئەوەش هەر جۆرێکە لە تێگەیاندنی ئیلیتی کوردی کە ها فەرموون ئەوەش خەڵاتی ئێمە بۆ ئێوە خاچێکە دەبێت زۆر مەمنونیش بن.
جەنگی خاج هەڵگرەکان بۆ سەر ڕۆژهەلاتی ناویین بەردەوامە بەڵام بەداخەوە دەبێت کورد باجەکەی بدات.
هەتا ئەمڕۆش ئاڵای زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی هەر ئەو خاچەیە هەر لە نەرویج و سوید و فینەلنداوە تا دەگاتە بەڕیتانیا و ...هتد. [1]
#خالید ڕەشید#