دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
برای بەڕێزم مامە غەفور پێشمەرگەی دێرین و فەرماندەی باڵای پێشمەرگە
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (جەبار ئەحمەد دەروێش)ی برای ئازیزتانم بیست.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و کەسوکار و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!