دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەرێزان سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی گشتی #حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان#
لە یادی (37)ساڵەی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەین،لەرێگەی ئێوەشەوە پیرۆزبایی لەئەندامان و کادرانتان دەکەین، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لەکاروانی خەباتی نیشتیمانی و نەتەوەیتان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ڕابردوو لە چەندین وێستگەی خەباتدا هاوهەڵوێست و هاوپەیمان بوون ، هەمیشە لەبەرەی خەباتی پێکەویی بوون لە پێیناو بەدەستهێنانی مافەکانی گەلەکەمان و سەرخستنی دۆزە ڕەواکەی.
لەهەلومەرجی تازەی خەبات و تێکۆشاندا جەختدەکەینەوە لەپەرەپێدانی پەیوەندی پتەوی لەمێژینەی دۆستانەمان لەگەڵ حزبە تێکۆشەرەکەتان و گشت لایەنە سیاسییەکانی تری کوردستان، بەئامانجی قووڵکردنەوەی تەبایی و پێکەوەیی و خەباتی هاوبەشمان بۆ بەرژەوەندی گەلی کوردستان.
جارێکی تر یادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پیرۆزبێت و هەمیشە سەرکەوتوو سەرفرازبن. [1]
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=