دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بە داخ وپەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهید بوونی فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ ئاکام عومەرمان پێگەیشت . لەدەستدانی ئەم فەرماندە جوامێرە خەسارەتێک بوو لە هێزە چەکدارەکانی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ ئەم کۆستە خەمناکە پرسەو ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەی فەرماندە ئاکام و گشت ئەفسەر و پێشمەرگەکانی هێزی کۆماندۆ دەکەین.
ڕۆڵی شەهید ئاکام لە ناو هێزی پێشمەرگە و هێزی کۆماندۆ دا لە نەبەردییەکانی ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی #داعش#دا نموونەی قارەمانێتی بوە و لە مێژوودا بەڕەمزی پڕ لەجوامێریی دەمێنێتەوە .
لەم کۆستەدا داواکارین لەیەزدانی مەزن ڕۆحی شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری بە خانەوادە و کەسوکار و هاوسەنگەرانی ببەخشێت .
انا لله وانا الیە ڕاجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!