دەقی پرسەنامەکەی ڕەفعەت عەبدوڵڵا:
ڕۆحت شاد ئاکامی فەرماندە
بەداخەوە ئەمڕۆ کۆستەکان و ژانەکان
بۆ من زۆر بوون لە لایەک کاکە ڕەمزی برام ژیان ئاوای لێ کردین و ئازارێکی بێ کۆتای لە ژیانمان دروست کرد لەلایەکی تر هەواڵی کۆچی دوایی کاکە ئاکامیان پێ ڕاگەیاندم، کاکە ئاکام فەرماندە و لاوێکی دڵسۆزی گەلەکەی بوو لەئاست پاراستنی کوردستان لە دوژمنان بۆ ساتێکیش درێغی نەکرد ئەم کۆچەی تۆش ئازارەکانمی چەندە بە سوێ ترکرد گیانت شاد کاکە ئاکام خوای گەورە سەبوری کەس و کارت و ئێمەو هەمولایەک بدات ، دڵنیام ڕۆحت لە ئاسمانی کوردایەتیدا بە نەمری ئەمێنێتەوە.
ڕەفعەت عەبدوڵڵا حەمەرەش[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!