دەقی پرسەنامەکەی گەلاوێژ ساڵح فەتاح:
بەڕیزان خانەوادەی سەربەرزی شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر.
بە غەم و پەژارەیەکی زۆرەوەم بۆ هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندەو پێشمەرگەی قارەمان کاکە ئاکام عومەری تێکۆشەر.
ئێوەی خانەوادەی شەهید و خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان، سەربەرزن و شانازیتان پێوەدەکەن بۆ پەروەردەکردنی ڕۆڵەیەکی گیان فیداو ئازاو بەجەرگ و چاونەترسی وەک شەهید ئاکام.
ئەم گەنجە تێکۆشەرو پەخشندەیە بەو ماوەکەمەی تەمەنی پێشمەرگایەتی سەلماندی بۆ خەڵکی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیمانان کەچەند بەتواناو لێهاتووبووە لەشەڕی دژ بە تێرۆرستانی #داعش# و بەرگریکردن لە خاکی پیرۆزی کوردستان.
خۆم بە هاوبەشی غەمتان دەزانم و خوای گەورە سەبوری هەموولایەک بدات و شەهیدی فەرماندەش کاکە ئاکام بەهەشتی بەرین جێگای بێت.
إنا لله وإنا إلیه ڕاجعون...
گەلاوێژ[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!