دەقی پرسەنامەکەی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ:
زۆر بەداخەوە هەواڵی شەهیدبوونی ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ خەمباری کردم.
ئاکام عومەر فەرماندەیەکی ئازاو چاونەترس بوو، لە شەڕی دژ بە#داعش# ڕۆڵێکی قارەمانانەی هەبوو، بەداخەوە بە شەهیدبوونی فەرماندەیەکی ئازامان لەدەستدا، خوای گەورە لێی خۆش بێت و سەبووری بە هەموومان بدات.
هەزاران دروودو سڵاو بۆ گیانی سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!