دەقی پرسەنامەکەی ئاسۆ مامەند:
بە داخ و پەژارەیەکی ئێجگار زۆرەوە، هەواڵی ماڵئاوایی یەکجاریی فەرماندە و پێشمەرگە کاکە (ئاکام عومەر) فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان-مان پێگەیشت.
شەھید بوونی کاکە ئاکام، برینێکی قووڵی خستە جەستەمانەوە و ھەموومانی لە ناخەوە ئازاردا.
ئاکام عومەر نمونەی فەرماندەیەکی ئازا و جوامێر و پێشمەرگەیەکی چاونەترس و بوێر و دڵسۆزی خاک نیشتمان بوو، ڕۆڵێکی قارەمانەنەی لە شەڕی تیرۆریزمدا هەبوو، بۆ ئەم کۆستە خەمناکە، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان، و هەموو پێشمەرگەکانی هێزی کۆماندۆی کوردستان دەکەم کە خویان کردە قوربانی خاک و نەتەوە.
ئاسۆ مامەند
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!