دەقی پرسەنامەکەی پرسەنامەی دامەزراوەی سەرۆک #جەلال تاڵەبانی#:
بەپەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی پێشمەرگەو فەرماندەی قارەمانی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان؛ شەهیدی (ئاکام عومەر)مان پێگەیشت، کە دوای پەنجاو چوار ڕۆژ لە وەرگرتنی چارەسەر لە ناوخۆو دەرەوەی وڵات بەجێیهێشتین.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لە کەسوکارو بنەماڵەو هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی دەکەین.
شەهید فەرماندە (ئاکام عومەر) گەنجێکی کارامە بوو لەبواری سەربازیدا بەتواناو جەربەزە بوو.
شەهید ئاکام لەجەنگی دژ بە تیرۆریستانی #داعش#دا، ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو، لە پێناو سەقامگیری و ئارامی کوردستان گیان لەسەر دەست بوو، هەرواش بوو گیانی فیدای پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان کرد، کە ئەوەش نمونەی بەرزی گیان بەخشینە.
وەک پێشمەرگە و فەرماندەیەکی جوامێر و چاونەترس ناو و ناوبانگی شەهید ئاکام لە مێژوودا بەدرەوشاوەیی دەمێنێتەوە.
هەموان بۆت خەمبارن، ڕۆحی پاکت شادو جێگەت بەهەشت بێت.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
باڵیۆز د. محەمەد سابیر[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!