دەقی پرسەنامەکەی جەلال شێخ ناجی:
شەھید بوونی فەرماندەی دڵسۆز و ئازا و برا ( ئاکام عومەر ) فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لەناخەوە نیگەرانیکردم .
بۆ ئەم کۆستە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی لەخۆمان و ھاوسەنگەرانی و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەم و بەشداری ئەم ماتەمە نیشتمانییەم .
کاک ئاکام گەنجێکی لێھاتوو دڵسۆز ھەر زوو بەھۆی تواناو بەدسپلینی و ئازایەتی جێی خۆی لەناوھێزی پێشمەرگە کردەوە و بووە یەکێک لەفەرماندە دیارو جەربەزەکانی گەلەکەمان .
لەجەنگی ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی #داعش# پێشمەرگەو فەرماندەیەکی بەورەو قارەمان بوو کە ھەمیشە لەپێشەوەی ھەڵمەت و بەرەکانی جەنگ بوو لە ڕوبەڕوبوونەوەکانیشدا بەچاوی خۆمان دەمان بینی بێ گوێدانە ژیانی خۆی ھەڵمەتی دەبرد و ئاواتی بۆ شەھیدبوون دەخواست لە پێناو خاک و گەلەکەی کە دواجار ھەر لەپێناو ئاسایش و سەقامگیری، گیانی پاکی بەخشی بە نیشتمانەکەی و شەھید بوو .
بەڵێن دەدەین بە پاراستنی ئارام و ئاسایشی ھەرێم ڕۆحت بۆ ھەمیشە شادبکەین و نەھێڵێن دوژمنان و ناحەزان مەرامەکانیان بھێنە دی .
جەلال شێخ ناجی
سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!