دەقی پرسەنامەکەی عیماد ئەحمەد:
بەداخ و پەژارەیەکی ئێجگار زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی کاکە (ئاکام عومەر) فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستانمان پێگەیشت
کاکە ئاکام فەرماندەیەکی نەبەرد و ئازا و چاونەترسی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو کە لەشەڕی ڕووبەرووبونەوەی تیرۆریستانی #داعش#دا ڕۆڵ و پێگە و کاریگەرییەکی بێ وێنەی هەبوو کە لەهەموو ئەو میحوەرانەی شەڕی تێدابوو پێش هەموو کەس خۆی و هێزەکەی لەوێ ئامادە دەبون و گورزێکی جەرگ بڕیان لە تیرۆریستان دەوەشاند
لەدوای کەمبونەوە و کۆتایی هاتنی شەری تیرۆریستانی داعشیش لەهەر شوێن و جێگایەک یەک تۆز مەترسی لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان بوبێت کاکە ئاکام و هێزەکەی وەک پیشەی هەمیشەییان ساز و ئامادە دەبوون بۆ بەرگریکردن لە خاک و خەڵکی کوردستان
هەر بۆیە لەدەستدانی فەرماندەیەکی گەنج و بوێری وەک کاکە ئاکام نەک تەنها ئێمە و مانان بەڵکو هەموو خەڵکی کوردستانی تەواو خەفەت بار و دڵتەنگ کرد
لەم کۆستە گەورەیەدا خۆم بەهاوبەشی خەم و پەژارەی هاوڕێ و هاوسەنگەران و خزم و کەسوکاری شەهید ئاکام دەزانم
لەپەروەردگاری مەزن دەپاڕێینەوە ڕۆحی پاک و بەرزەفڕی شەهید ئاکام بەبەهەشتی نەبڕاوە شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی هەموو لایەکمان بدات
انا للە و انا الیە ڕاجعون..
عیماد ئەحمەد[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!