دەقی پرسەنامەکەی ئەدهەم بارزانی:
بۆ / برایی بەرێز کاک بافڵ مام #جەلال تاڵەبانی# سەروکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
إنا لله و إنا الیه ڕاجعون
شەھید بونی گەنجێکی قارەمانی گەلەکەمان و شەرکەرێکی خواناس و پر لە ڕەۆشت بەرزی ، خۆالێخوش بێت ئاکام عومەر خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ ھەمو لایەنەکان و جەماوەری کوردستان بە تایبەت جەنابتان .
بەم ھۆیەوە پرسە و سەر خوشی خۆم پێشکەشی ئێوەی بەرێز و لە ڕێگای ئێوەوە لە باوکی شەھید و ھەمو خانەوادەی خوا لێخوش بێت دەکەم .
جێگای شەھید بەھەشتی بەرین بێت و پەشیمانی ئەم دونیایە نەبێت و خوای گەورە سەبوری بە ھەمو لایەک بدات و شەریکی خەمتانم.
کوتای نەخۆشیتان بێت .
براتان
ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
13-12-2022[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!