دەقی پرسەنامەکەی خەسرەو گوڵ:
ھەواڵی شەھیدبوونی فەرماندەی گەنج و ئازا ( ئاکام عومەر ) فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کورستان لە دڵەوە خەمبارو نیگەرانیکردم .
ئەم ئازارە بۆ ھەموولایەک بە سوێ بوو، بەشداری ئەم ماتەمەین و ھاوبەشی خەمی بنەماڵەو کەسوکاری سەربەرزی و ھاوسەنگەرانی و ھێزی کۆماندۆی کوردستانین و بەشێکین لەم خەمە قووڵە .
کاک ئاکام گەنجێکی دڵسۆزو ئازا بوو کە بەلێھاتوویی و قارەمانێتی خۆی سەلماندو بووە جێی متمانەی ھەموولایەکمان و ئومێدی زۆرمان پێی بوو بەڵام بەداخەوە بەڵێنەکەی خۆی لەپێناو ئارامی کوردستانەکەی بەجێگەیاند و چووە ڕیزی کاروانی شەھادەت .
لەخوای گەورە داواکارم ڕۆحی پاکی شادبکات سەبروئارامی بە ھەڤاڵانی و کەسوکارە تێکۆشەرەکەی و ھەموومان بدات .
دکتۆر خەسرەو گوڵ
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!