دەقی پەیامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
جەژنی ڕۆژی لە هەموو خوشکان و برایانی ئێزدی پیرۆز دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە لە خۆشی و کامەرانیدا بەسەربەرن.
بەداخەوە ئەمساڵیش کە یادی ئەم جەژنە دەکەینەوە، تاوەکو ئێستا چارەنووسی بەشێک لە خوشکان و برایانمان نادیارە و ژمارەیەکی زۆریش دوور لە زێدی خۆیان، لە ئاوارەیی و لەناو کامپەکاندا ژیانێکی سەخت بەڕێدەکەن.
ئەرکی دەسەڵاتدارانی ھەرێمە هەنگاوی کردەیی بنێن بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی ئێزدییەکان، گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و گەڕان بەدوای چارەنووسی بێسەروشوێنبووەکاندا.
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# وەک ھەمیشە پشتیوان دەبێت بۆ پارێزگاریکردن لە ماف و خواستی ئێزدییان و هەماهەنگ دەبێت لەپێناو دەستبەرکردنی ژیانێکی ئارام و شایستە بۆیان.
هەر شاد و سەرفرازبن
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!