دەقی پەیامەکەی دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید:
پرسنامەی سەرۆک کۆمار بۆ خانەوادەی شەهید ئاکام عومەر
به داخ و پەژارەیەکی زۆرەوه هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندەی قارەمان
ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستانم پێگەیشت و خەمبار و نیگەرانی کردین.
گیانلەدەستدانی یەکێک له فەرمانده قارەمانەکانی پێشمەرگەی کوردستان خەسارەتێکی گەوره بوو، شەهید ئاکام که لە میانی ئەنجامدانی ئەرکی بەرگریکردن لە ئاسایش و ئازادی گەل و نیشتماندا شەهید بوو، وەک فەرماندەیەکی بوێر و ئازا له بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان درێغی نەکرد و جێگای دیار بوو، که ئەمەش ئەوپەڕی قوربانی و وەفاداریه، که گیانی
خۆی بەخت بکات له پێناوی سەربەرزی گەلەکەیدا.
له ناخی دڵمەوه هاوبەشی غەم و پەژارەتانم، بەم بۆنه غەمناکەشەوه پرسە و سەرەخۆشی له خانەواده و کەسوکار و هاوسەنگەر و هاوڕێیانی ئەکەم.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!