دەقی پرسەنامەکەی حاکم سابیر:
بەداخ و پەژارەوە هەواڵی شەهیدبوونی کاکە( ئاکام عومەر) فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و ئازاو چاونەترس و بوێر بۆپاراستنی خاکی کوردستانمان پێگەیشت کە بەھۆی سەختی برینەکەیەوە ماڵئاوایی یەکجاری لێکردین و گەیشت بەکاروانی پرسەروەری شەهیدان ،بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لەمەڵبەندی 20ی قەرەچوغ پرسەو هاوخەمی خۆمان ڕادەگێنین و لەخوای مەزن داواکارین ڕوحی شەهید ئاکام بەبەهەشت شادبکات و سەبرو ئارامی بەگشت لایەکمان ببەخشێت،
اناللەواناالیەراجعون
حاکم صابر ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 20ی قەرەچوغ .[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!