دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
*بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو عەزیز فەقێ عەزیز *
بەڕێزان خزمانی ئالانیی شارباژێڕ
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی (عەزیز فەقێ عەزیز)م بیست.
کۆچکردوو عەزیز فەقێ عەزیز ناسراو بەعەزیز گوێزلی کەسایەتی دیار و ڕیش سپی شارباژێر و پیاوێکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر بوو، کۆچکردنی جێگای داخە.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و بنەماڵەکەتان و هەموو خزمانی ئالانی شارباژێڕ دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خواى گەورە لێی خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!