دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
*بەڕێز باڵیۆز دکتۆر محەمەد سابیر*
*بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو نەجمە*
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی خاتوو (نەجمە عەبدوڵا قادر)ی خێزانی خوالێخۆشبوو سەعید ئیسماعیل-م بیست.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادە تێکۆشەر و بەڕێزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خواى گەورە لێی خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!