دەقی پەیامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە خوشک و برا مەسیحییەکانم پیرۆز دەکەم و هیوای دڵخۆشی و کامەرانیتان بۆ دەخوازم.
تەبایی و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان مێژوویەکی درەوشاوەی هەیە، مەسیحییەکانیش وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەنی وڵاتەکەمان ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان لە قووڵکردنەوەی گیانی ئاشتەوایی و لێبووردەییدا بینیووە. هەر بۆیە ئەم جەژنە پیرۆزە لەگەڵ خوشک و برا مەسیحییەکانمان بەرز ڕادەگرین و هەموومان بەهیواوە بەرەو داهاتوویەکی گەشتر هەنگاو دەنێین.
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!