محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێڕاق لە ڕێگەی #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پەیامێکی گەیاندووەتە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
پەیامەکەی سوودانی تایبەت بووە بە چۆڵ کردن و داخستنی سەرجەم بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەکانی هەرێم.
سوودانی لە پەیامەکەیدا هۆشداریداوە لەوەی ئەگەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بارەگاکانیان دانەخەن، ئەوان بەرپرسیاری هیچ ڕووداوێک هەڵناگرن، کە ڕەنگە لە داهاتوودا ڕووبدات.
بافڵ تاڵەبانی ئەو پەیامەی گەیاندووەتە دەست بەرپرسانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات و ئاگاداری کردوونەتەوە، کە لایەنی ئێڕاقی لەو پرسەدا جددییە، ئەوەش بەهۆی فشارەکانی تاران لەسەر #بەغدا#. [1]