#هەپەگە# ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلاکاندا سێ سەربازی تورک کوژران و سوپای تورکیش 20 جار بە چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی گەریلا.
ئەمڕۆ #29-12-2022# ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکیی گەریلاکان بڵاوکردەوە، کە دوێنێ 28ی کانوونی یەکەمی 2022 لە ناوچەی #زاپ#ی باشووری کوردستان ئەنجامیانداوە.
لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکاندا لانی کەم سێ سەربازی تورک کوژراون.
هاوکات، سوپای تورکی داگیرکەری تورک دوێنێ 20 جار بە چەکی کیمیایی، چوار جار بە فڕۆکەی جەنگیی و دەیان جاریش بە کاتیوشا و چەکی قورس سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلای بۆردوومان و تۆپباران کردووە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,463 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!