لە کاتێکدا هەنگاوەکانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و #پارتی دیموکراتی کوردستان# زیاتر دەچێتە پێشەوە و لەسەر ئەو گرژیانەی هەبوون لێک تێگەیشتنی نوێ لەنێوان هەر دوولا هاتۆتە ئاراوە، باڵێکی بەهێزی ناو پارتی کە نیگەرانە لە بڕیاری #مەسعود بارزانی# بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لە ڕێگەی فڕێدانی چەند دۆسییەکی نوێووە لە هەوڵی ئەوەدان ئەو ڕێکەوتنە نوێیە سەرنەگرێت.
بڵاوکردنەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی لەشکر پشدەری کەسی دووەمی دژەتیرۆری یەکێتی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە بڵاوکرایەوە بە ئامانجی کردنەوەی دۆسیەیەکی نوێ بوو لەنێوان پارتی و یەکێتی، بەو پێیەی لە سەرەتای ڕوداوەکەوە ناوی لەشکر پشدەری وەک تۆمەتبار لەو دۆسیەیەدا بوونی نەبووە، بڵاوکردنەوەشی لەم کاتەدا وا لێکدەدرێتەوە کە باڵێکی ناو پارتی چاوی لە خوڵقاندنی ئەزمەیەکی نوێیە لەنێوان هەردوو حیزبەکەدا بە ئامانجی ئەوەی ڕێکەوتنە نوێیەکە سەر نەگرێت. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,054 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!