میدیای فەڕمی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە زاری
زیاد جەبارزیاد جەبار پەڕڵەمانتاری حزبەکەیانەوە ئاشکرای کردووە نزیکەی 10 ساڵە حکومەتی هەرێم هیچ پڕۆژە یاسایەکی بە ناوی بودجە نە ناردوەتە پەڕڵەمان، هیچ لایەنێکی بەشداربووی حکومەتیش نازانێت داهاتی هەرێم چەندە و چۆنیش خەرج دەکرێت.
زیاد جەبار دەشڵێت خاڵی لاوازی هەر حکومڕانییەک ئەوەیە کە بەبێ یاسای بودجە بەڕێوەبچێت، بۆ ناوبانگی هەرێم باش نییە، لە کاتی پێکهێنانی حکومەت و ئەو کارنامەیەی لە پەڕڵەمانی کوردستان خوێندرایەوە بەڵێن درا ساڵانە هەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسای بودجەی هەبێت، بەڵام ئەوە دوو خولی پەڕڵەمانییە ئەو پڕۆژە یاسایەمان نەبینیووە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 771 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!