ناو: ئەحمەد
نازناو: ئەحمەد ئەتروشی
ناوی باوک: جەرجیس یونس حەسەن
ناوی دایک: حەلیمە
ڕۆژی کۆچی دوایی: #10-01-1982#
شوێنی لەدایکبوون: #ئەترووش#
شوێنی کۆچی دوایی: #دهۆک#
$ژیاننامە$
ئەحمەد جەرجیس یونس حەسەن لە ناوچەی ئەتروش سەر بە پارێزگای #موسڵ#ی ئەوکات و دهۆکی ئێستا لە دایک بووە، ساڵی 1958 قۆناغی ئامادەیی تەواو کردووە، ساڵی 1959 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستانەوە کردووە، ساڵی 1959 بە مامۆستای قۆناغی سەرەتایی لە شارۆچکەی ئامێدی لە سنووری پەروەردەی پارێزگای موسڵی پێشوو و دهۆک دامەزراوە، ساڵی 1963 لەلایەن دەزگای هەواڵگری سوپای ئێڕاقەوە بەند کراوە و دواتر بۆ شارەدێی ئوم ئەلڕەساس (أم الرساس) لە پارێزگای بەسڕە لە باشووری ئێڕاق دوور خراوەتەوە.
$خەباتنامە$
ئەحمەد جەرجیس یونس حەسەن ساڵی 1964 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، ساڵی 1964 کراوەتە ئەندامی لق لە لێژنەی لقی یەکی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، ساڵی 1964 ئەندامی لێژنەی کۆنفڕاسەکانی کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە سنووری لقی یەک، ساڵی 1964 نوێنەری کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شارۆچکەی #قەڵادزێ# سەر بە پارێزگای #سلێمانی# بووە، ساڵی 1964 ئەندامی شاندی دوانزە کەسیی دانووستانکاری کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، کە بە ڕەزامەندی سەرۆک مستەفا بارزانی (1903- 1979) بۆ لای باڵی مەکتەبی سیاسی چوون بە مەبەستی بەشداریکردنیان لە کۆنگرەی شەشەمدا بەڵام لەبەر جەختکردنەوەی بەشدارینەکردنی باڵی مەکتەبی سیاسی شاندەکە لە ئەرکەکەی سەرکەوتوو نەبوو، ساڵی 1964 کارگێڕی لق لە لێژنەی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە کۆتایی ساڵی 1964دا لەلایەن نووسینگەی جێبەجێکاری (المکتب التنفیذی) ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە باشووری کوردستان بە قایمقامی دهۆک لە سنووری پارێزگای موسڵی پێشوو و دهۆکی ئێستا دەستنیشان کراوە، ساڵی 1966 لە شارەدێ گەڵاڵە سەر بە پارێزگای هەولێر لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی حەوتەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1966 بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە باشووری کوردستان دەستنیشان کراوە، لە ڕێکەوتی 13ی تەموزی 1967 وەک نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی لێژنەی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە گوندی تایمزاوەی سەر بە پارێزگای کەرکووک بووە. ساڵی 1967 بۆ جاری دووەم لەلایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە باشووری کوردستان بە قایمقامی دهۆک لە سنووری پارێزگای موسڵی پێشوو و دهۆکی ئێستا دەستنیشان کراوە، ساڵی 1968 بۆ ماوەیەکی کورت کراوەتە بەرپرسی لێژنەی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی 1968 کاری سیاسیی بەجێ هێشتووە و لە ڕێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دوورکەوتووە، ساڵی 1970 دووبارە پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانە ەوە کردووەتەوە، ساڵی 1970 دەبێتەوە نوێنەری کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی ناوپردان سەر بە پارێزگای هەولێر بووە، ساڵانی 1974 - 1975 لەلایەن سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلوولەوە بە قایمقامی #ئاکرێ# لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستنیشان کراوە، ساڵی 1975 دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول وەک پەنابەر بۆ ماوەیەکی کورت ڕووی لە شانشینی ئێران کردووە و دواتر بۆ باشووری کوردستان گەڕاوەتەوە، ساڵی 1977 دەگەڕێنرێتەوە بۆ سەر کار و وەک مامۆستای قۆناغی سەرەتایی لە شاری دهۆک، لە ڕێکەوتی 10ی کانونی یەکەمی 1982 بەهۆی ژەهراوی بوون کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی شاخکێ لە شاری دهۆک بە خاک سپێردراوە. شارەزای زمانەکانی کوردی و عەرەبی بووە. [1]