$ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ بۆ ڕای گشتی$
$ئاشتکردنەوەی سلێمانی$
دوای بڕیارەکەی #بافڵ جەلال تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بۆ داخستنی هەموو ئەو شوێنانەی گەڕەکی سەرچنار کە دوورن لە ئایین، ئاکار و ڕەوشتی بەرزی کۆمەڵگەی کوردییەوە، سەرۆک بافڵ بڕیاریشیداوە سەرجەم پێداویستییە خزمەتگوزارییەکان کە پێویست و گونجاون بۆ سەیرانگەی سەرچنار و ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ خێزانەکان دابینبکات.
خزمەتگوزارییەکان ڕووناککردنەوەی شەقامەکان، ناشتنی نەمام و سەوزکردنی زیاتر و جوانترکردنی باخچەکان، پاککردنەوەی سەیرانگەکان، دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ خەڵک لە ڕووی ئاساییش و ئارامییەوە هەروەها درووستکردنی شوێنی یاریی منداڵان لە خۆدەگرێت.
ئەم هەنگاوەی سەرۆک بافڵ دەستپێکی ڕاگەیاندنی پڕۆژەیەکی گەورەترە بەناوی (ئاشتکردنەوەی سلێمانی) و لە سەیرانگەی سەرچنارەوە، وەک سیمایەکی مێژوویی و گرنگی شارەکە دەستپێدەکات و لەپێناو ئاوەدانکردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ سلێمانی بەردەوام دەبێت.
لەگەڵ ڕێزدا
نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ڕێکەوتی: #23-12-2022#
[1]