بە توندی ڕووداوی هێرشکردنە سەر کچێک لە ناوچەی #هوانە# لە شاری #سلێمانی# شەرمەزار ئەکەین و دووپاتی دەکەینەوە کە پەلاماردانی ژنان لەژێر هەر پاساوێکدا جێی قبوڵ نییە و دەبێ بکەرانی ئەو پەلامارە ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.
ئەنجامدانی تاوانێکی لەم جۆرە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ پەرەسەندنی توندوتیژی دژی ژنان.
داواکارم دام و دەزگا ئەمنیەکان بە زوویی لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن و بکەرانی ئەو پەلامارە بەسزای خۆیان بگەیەنن. [1]
#شاناز ئیبراهیم ئەحمەد#