ڕێباز حەملان:
- ئەگەر ئاڵنگاری و فاکتەری دەرەکی نەبێتە ھۆی دواکەتنیان ئەوا لە ساڵی نوێ گەشبینم بەوەی کە لە بواری بەرھەمھێنانی نەوت و غازی سرووشتی پێدەنێتە قۆناغێکی پێشکەوتووتر.
- لە بواری دارایی و ڕێکخستنەوە و چاکسازیکردن لە کۆکردنەوەی داھاتەکانی ناوخۆ لە باج و گومرگ و ڕسوماتی ناوخۆ دەبنە ھۆی زیادبونی داھاتە نەوتییەکان و کەرتی بانکی دەبێتە دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی و سیستماتیک.
- ئەگەرێکی زۆرە پشکی ھەرێم لە بودجەی 2023ی ئێڕاق لە 12،67٪ ببێتە 14٪ .
- مووچەی مووچەخۆران بەردەوام لە کاتی خۆی دەبێتە هۆی بوژانەوەی باری دارایی و ئابووری ھەرێم و جوڵەیەکی بەرچاوی دەبێت لە بازاڕ و جموجۆڵی بازرگانی. [1]