ناونیشان: ئازاری کیژۆڵەى
هوانەهوانە، بەرهەمى توندڕەوى ئایینییە
ناوی نووسەر:
عەدنان کۆچەرعەدنان کۆچەر
ئەوەى دوێنێ لە
سلێمانىسلێمانى پەلاماری کچەکەیاندا، لەوانەیە لە ڕوخساردا لەسەرسەری و باندی تیک تۆکچی بچن و بە چەقۆ و کێرد و ئامرازەکانى تری شەڕکردن، کە پۆلیس بڵاویکردووەتەوە وا دەربکەوێت هەندێک دەمڕوتى ئەو جیهانە گریمانەییەن، کە شەڕیان لەگەڵ کچ و ژن و جەستە و ئازادییەکەیان ڕاگەیاندووە، بەڵام ئەوە تەنیا ڕەهەند و دیوە سەرەکییەکەى نییە، بەڵکوو ئەوەى لە پشت بەرهەمهێنانى ئەو ڕق و بوغزاندن و یاخیبوونەیە، ئەو دیدگا توندڕەوە ئایینییەیە کە ڕۆژانە بانگخواز و میدیای دینى خەڵکى بۆ ڕادەهێنن و ڕوخسارە ئیسلامییەکانیش ئەو نەوە تازەیە تەیار دەکەن بە هەموو جۆرەکانى ڕەتکردنەوە و ڕقلێبوونەوە، بە جۆرێک نیوەیان نازانن ئەو ڕقە لە کێیە و لە پاى چییە، بەو مانایەى ڕقى بەرهەمهێنراوى ئەو نەوەیە، پڕۆسەیەک نییە لە یادگە و باوەڕی ئەوان درووست بوبێت، بەڵکوو خەڵکانى تر بیریان بۆ دەکاتەوە و بڕیاریان بۆ دەدات و فەتواشیان لەسەر ساغدەکاتەوە.
ڕەنگە لە ڕوخساردا ئەو هەژموونە دینییە ئەگەر بە گوێرەى ئەنجامى هەڵبژاردنەکان بێت، وا هەست بکرێت کە پاشەکشەیان کردبێت، بەڵام ڕاستییەکەى پاشەکشە ڕوینەداوە بە ئەندازەى ئەوەى میکانیزمى سیاسەت و هەڵسووڕانى خۆیان گۆڕیووە، ئەگەر جاران لە چوارچێوەى ڕێکخستنى سیاسی خۆیان ڕێکدەخست، ئێستا خەریکن لەناو ئۆپۆزسیۆن و میدیاى ئەهلی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جێگاى خۆیان بکەنەوە و شوێن بگرن، ڕاستییەکەشی ئەو میکانیزمە تازەیە کاریگەرتره، چونکە چیتر حزب و میدیا و سۆشیال میدیاى ئیسلامی گوێ لێگیراونین، بۆیە باشترین ڕێگا خۆ دۆزینەوەیانە لەناو هێزەکانى ئۆپۆزسیۆن و سۆشیال میدیادا، بەم ڕێگایەش زۆرترین شوێنەوار لەسەر گەنجان جێدەهێڵن.
ڕاستییەکەشی نەوەى تازە، کە بەشە زۆرەکەی کاتێکانی خۆیان لەناو جیهانی گریمانەى سۆشیال میدیا و تۆڕى جاڵجاڵوکەیی نێت بەسەردەبەن، تیک تۆک دەیانکاتە نێچیریکى ئاسانى ئەو ئاڕاستە دینییە توندڕەوە و بەشێوەیەکى خۆڕسک لە چوارچێوەى یەک بۆچوون کۆیاندەکاتەوە، درووستیش ئەوەى دوێنێ ڕوویدا هەر بەرهەمى ئەو یەکخستنەیە، کە بانگخواز و توندڕەوەکانى تر دەستیان بەسەرکۆنەستى نەوە تازەکەدا گرتووە. لەو پڕۆسەیەش سلێمانى بە ئامانج گیراوە و ئەگەر ورد و وریا نەبین گەورەتر و کاریگەرتر دەبن.
[1]