ئاڵا تاڵەبانیئاڵا تاڵەبانی ئەندامی دەرکراوی سەرکردایەتی
یەکێتیی نیشتمانی کوردستانیەکێتیی نیشتمانی کوردستان وەسفی
قاسم سلێمانیقاسم سلێمانی فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی ئێرانی کرد و ڕەخنەشی لەوانە گرت، ڕۆڵی ئەو لەبەرچاو ناگرن.
ئاڵا تاڵەبانی لەمیانی لێدوانێکی ڕایگەیاند، قاسم سلێمانی دڵسۆزی هەموو ئێڕاقییەکان بوو، هەمیشە دەیویست سەقامگیری سیاسی لە وڵات درووست بکات، هەر ئەوەش بوو وایکرد بوو ببێتە کەسێکی نزیک لە مام
جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێڕاق.
ئاڵا تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، قاسم سلێمانی ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە ئاشتەوایی نێوان پێکهاتەکانی ئێڕاق، بەتایبەتی لەنێوان کورد و شیعە لە لایەک و سوننە و شیعە لە لایەکی تر، هاوکات ڕەخنەی لەوانەش گرت، کە ڕۆژانێک قاسم سلێمانی پشتگیری دەکردن، بەڵام ئێستا ئەویان لەبیر کردووە.
هەروەها باسی لە ڕۆڵی قاسم سلێمانی لە ڕووی سەربازییەوە کردووە و جەختیشی کردووەتەوە، کە ناوبراو زۆر پشتگیری پێشمەرگەی کردووە و تەنانەت کاری کردووە بۆ ئەوەی لە بودجەی گشتی ئێڕاق پشکی پێشمەرگە دیاری بکرێت.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,279 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!