ئەگەرچی لە 8ی تەمووزی 2021ەوە #لاهور شێخ جەنگی# هیچ دەسەڵاتێکی لەناو #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#دا نەماوە بەڵام لە ماوەی 18 مانگی ڕابردوودا، ئەو دوو هاوسەرۆکەی پێشووی یەکێتی لە ململانێدا بوون... کە ئێستا یەکێکیان لە هەڕەمی سەری سەرەوەی دەسەڵاتە لەناو یەکێتی و ئەوەی دیکەشیان دەسەڵاتی بەسەر تەنانەت کۆمیتەیەکی ئەو حیزبەشدا نەماوە....
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، گەڕێکی نوێی ململانێکانی ئەو دوو ئامۆزایەمان بینی لە ڕێگەی میدیای سێبەرەوە... ڕۆژی 27ی کانونی یەکەمی 2022، پەیجە سێبەرەکانی #بافڵ تاڵەبانی# هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە گوایە لاهور شێخ جەنگی، خاوەنی فڕۆکەیەکی تایبەتە و بەهاکەی 300 هەزار دۆلارە و بۆ پشووەکانی سەری ساڵ لە ڕێگەی ئەو فڕۆکە تایبەتەوە گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردووە... بەپێی ئەو هەواڵەی میدیای سێبەری بافڵ تاڵەبانی بڵاویکردووەتەوە گوایە لاهور شێخ جەنگی ئەو فڕۆکە تایبەتەی لە فڕۆکەخانەیەکی شاری دوبەی داناوە و هەر کاتێک بیەوێت گەشت بکات، دێتە فڕۆکەخانەی #سلێمانی# بەدوای لاهور شێخ جەنگیدا.
دوای دوو ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی چونە دەرەوەی لاهور شێخ جەنگی، ناوبراو لە شەوی 29 لەسەر 30ی کانونی یەکەم، لە شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی دەرکەوت و لەگەڵ خەڵکی ئاساییدا خەریکی شێلم خواردن بوو. لاهور شێخ جەنگی لە ڕێگەی ئەم دەرکەوتنەوەیەوە ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە دژی بڵاودەکرانەوە...
ئەمجارەیان پەیجە سێبەرەکانی لاهور شێخ جەنگی کەوتنە هێرشکردن بۆ سەر بافڵ تاڵەبانی و ستایشی لاهور شێخ جەنگیان کرد کە ئەو لە هەموو ساتەکاندا لەگەڵ خەڵکی ئاساییە نەک سەرقاڵی ڕابواردن بێت...
تۆ پێت وایە ململانێی ئەو دوو ئامۆزایە تا چەندی دیکە بەردەوام دەبێت و سەردەکێشێ بۆ چ شتێکی دیکە؟ [1]