وتاری ئاڕاستەکراوی سەلەفیی بە هەردوو ئاڕاستە دینی و نا دینییەکەی وەک یەک دژە ژیان و دژە ژن و دژە ئازادییە، ئەوەندەی نەماوە لە قۆناغی شەقەوە بمانگوازێتەوە بۆ قۆناغی تێزاب کردن بە دەم و چاو و لوت بڕین. مەترسی ئەم وتارە ئەوەیە هەر خۆی لەو ساتەدا بێ گەڕانەوە بۆ هیچ دەستوور و ڕێککەوتنێکی کۆمەڵایەتی یان سیاسی تەشخیسی ئەوە دەکات کەچی بێ ئەخلاقییە، سزا و حوکمەکەی چییە و چۆن دەبێت هەر لەوێشدا جێبەجێ بکرێت.
ئەم وتارە ڕۆڵی گرنی هەیە لە شاردنەوەی جەهلی مورەکەز و هەژاری پڕوکێنەر و بێ کاری و نادادی لە شیرازە دەرچووی دەستی سیاسییەکان، زۆر بە ئاسانی ئەوەی بیانەوێت پێی پەردەپۆش دەکەن و زۆریش کەم مەسرەفە. نەدانی کەمێک کەف و کوڵی عاتیفی هەرزەکارانە بەسە بۆ ئەوەی ئەو وێرانەیەی دەیانەوێت لێی درووست بکەن تا دواتر بە عەقڵی هەزار فەیلەسوف نەیەتەوە جێگای خۆی، بەڵام دەبێت بزانن گەر ئەم وتارانە بە هەردوو ئاڕاستە پەڕگیرە دینی و دژە دینییەکەی کۆنتڕۆڵ نەکرێن، بە فلتەر عەقڵدا نەبرێن، ئەوا ئەم جۆکەرانە تا ژووری نووستنەکانی خۆشیان دەڕۆن. جەهل و هەژاری موعجیزە دەخوڵقێنن لە درووستکردنی وێرانەدا، چ جای ئەو جەهل و فەقرە عەمد و ستراتیژ بن؟
ئەربابانی ئەم تێزە لە کۆنتڕۆڵکردنی کۆمەڵگا دەبێت سەد جار تەماشای فیلمی جۆکەر بکەن. [1]
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#