وێڕای پیرۆزبایمان بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە سەری ڕێز و نەوازش دائەنەوێنین لە ئاست مێژووی خەبات و تێکۆشانی سەرۆک مام
جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی و تەواوی شەهیدانی کورد و کوردستان و دەستی ڕێز بە سنگەوە دەگرین لە ئاست کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە پێشمەرگە قارەمانەکان و تەواوی هەڤاڵانی ڕێکخستنەکان و هەموو چین و توێژەکان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین.
ئومێدمان وایە ساڵی نوێ سەرەتایەکی ئومێدبەخش بێت بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان .
ساڵی پێکەوە ژیانی ئاشتی و تەبایی بێت و ساڵی گێڕانەوەی تەواوی بەها جوان و پیرۆز و ڕەسەنەکانی کوردەواری بێت و ساڵی کۆتایی هێنان بێت بە نەهامەتی و قەیران و ئاڵۆزییەکان و ساڵێکی پڕ خزمەتکردن بێت بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ساڵی بوژانەوە و سەقامگیریی سەرتاسەری بێت لە کوردستان و ئێڕاقدا.
[1]
مەکتەبی ڕێکخستن
یەکێتی نیشتمانیی کوردستانیەکێتی نیشتمانیی کوردستان
31-12-202231-12-2022