بابەت: ئەدەبی
ناوەرۆک: ڕوانبێژی
ناونیشان:$خواستن$
ئامادەکردنی: #سەریاس ئەحمەد#
خواستن
ئەو لێکچواندنەیە کە تەنیا یەکێک لە دوو بنەما بەهێزەکەی(لێچوو، لەوچوو) هاتبێت، ئەوی تریان نەهاتبێت. دوو جۆرە (خواستنی ئاشکرا، خواستنی درکاو)
وەک:-
لای دا سەرپۆش و پەرچەمی شەماڵ
مانگێک کەوتە دەر پڕ لە خەت و خاڵ. (مەولەوی)
1- خواستنی ئاشکرا: ئەو جۆرەی خواستنە کە تەنیا یەکێک لە دوو بنەڕەتەکەی خواستن هاتبێت، ئەویش (لەوچووە)
دڵ لە حەسرەت غەمزەکەی دوو نێرگزی پڕ خەوتەوە
وەک غەمی زووڵفت عەزیزم، چوو بەڕووداو کەوتەوە. (حەریق)
-حەسرەت؛ داخ و خەم و خەفەت
-غەمزە: نازکردن، ئیشارەتکردن
- دوو نێرگزی پڕ خەوتەوە: دووچاوی یار یا خۆشەویست
واتە وەک چۆن تاڵی زووڵفت بەسەر ڕووخسارتا هاتوونەتە خوارەوە و چەمیونەتەوە، دڵی منیش بەهەمان شێوە بە حەسرەتی بینینی چاوە جوان و گەشەنێرگزییەکانتە و تامەزرۆی بینینی ڕووخساری تۆیە،بەرەو پیریت دێم، بەڵام کاتێ کە ڕووخسارە ڕووناک و گەشەکەی تۆم بینی، چاوم بڕی نەکرد و نەمتوانی چاوان هەڵبێنم، بۆیە کەوتم و نەمتوانی بێمە پێشەوە.
بابەتی باسەکە: دووچاوی یارە -لێچووە،
نێرگز و گوڵی نێرگز، بۆ بەراوردکردن هاتووە- لەوچووە
غەمزە و دوونێرگزی پڕخەو- نیشانەی خواستنە
جۆری خواستن: خواستنی ئاشکرایە.
2- خواستنی درکاو: ئەو جۆرەی خواستنە کە تەنیا یەکێک لە دوو بنەڕەتەکەی خواستن هاتبێت، ئەویش (لێچووە).
- هەرچەن هاڕەی دێ هەیاسەی جوانێ
لە هێلانەی دەم، دەفڕێ ئامانێ. (#گۆران#)
واتە هەرکاتێک هاوڕەی هەیاسە و خشڵی کچانی جوان و قەشەنگ دێت، ئەوا وشەی ئامان لەدەمی گەنجان و لاوانی ئەو شوێنەوە وەک چۆن باڵندە لەهێلانە دەفڕێت کاتێ گوێی لە دەنگە دەنگ دەبێت ئاوا وشەی ئامان لەدەمی کوڕانەوە دێتە دەرەوە.
-ئامانێ، بابەتی سەرەکی باسەکەیە- لێچووە
- باڵندە، بەراوردەکەی پێ کراوە- لەوچووە
-دەفڕێ، نیشانەی خواستنە
جۆری خواستن- درکاوە
[1]