بابەت: ئەدەبی
ناوەرۆک: #ڕەوانبێژی#
ناونیشان: $دژیەک$
ئامادەکردنی: #سەریاس ئەحمەد#
ئەو هونەرەیەکە دوو وشەی پێچەوانەی یەکی تیا بەکارهاتبێت و بەشێوەی (ئەرێ ) و (نەرێ)
وەک:-
مەرگ و ژین میسلی سێبەر و تاوە
ئەوەی باقی بمێنێ هەر ناوە.
دژیەک لەم دێڕەدا لەىێوان وشەکانی (مەرگ- ژین، سێبەر- تاو) دایە.
-دژیەکی ئەرێ: ئەو جۆرەی دژیەکە، کە وشەکان لە بنچینەدا پێچەوانەی یەکن.
- کێ وەکوو من سارد و گەرمی ڕۆژگاری چێشتووە!
گا لە دەشتی گەرمە سێر و گا لە کوێستانی گەدەم! (#هێمن موکریانی#)
دژیەک لەم دێڕەدا لەنێوان وشەکانی (سارد- گەرم، گەرمەسێر- کوێستان) دایە.
-دژیەکی نەرێ: ئەو جۆرەی دژیەکە کە بەهۆی جیاوزی پیتێکەوە درووستدەکرێت. وەک
- مەژی بۆ مردن، بمرە بۆ ژیان
چۆن قازانج ئەکەی، تا نەکەی زیان! (#ئیبراهیم ئەحمەد#)
دژیەک لەم دێڕەدا لەنێوان وشەکانی ( ژیان -زیان) دایە.
- قەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکەت
شەرابم عەینی زەهری مارە بێ تۆ. (#نالی#)
دژیەک لەم دێڕەدا لەنێوان وشەکانی (شەربەت - زەهری مار) دایە، واتە شیرینی و تاڵی.
[1]